چۆن HR ەکان بوێرانە "نا" بڵێن بۆ هەڵسوکەوتی نەگونجاوی بەڕێوەبەر


کورتەی بابەت: کاتێک بەڕێوەبەرانی بە دەسەڵات هەڵسوکەوتی نەگونجاویان هەیە، HR دەبێت بوێرانە بێت و یاساکان بۆ هەموان بە یەکسانی جێبەجێ بکات.

چی ڕوودەدات کاتێک HR بێدەنگ دەمێنێتەوە؟
لە زۆربەی دامەزراوەکاندا، HR ترسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەڕێوەبەری بە دەسەڵات هەیە..!

باوترین بەهانەکانی:
1. "ئەو کەسە گەورەیە و ناتوانین مەخنوقی بکەین"
2. "زۆر بەرهەمهێنەرە، بابەتەکە ئاڵۆز نەکەین"
3. "ڕەنگە کارمەندەکە هەڵە لە تێگەیشتندا کردبێت"

ئەنجامی ئەم بیرکردنەوەیە:
- لەت کردنی ڕۆڵی سەرچاوە مرۆییەکان
- درووست بوونی کولتوری " چینایەتی "
- نەبوونی متمانە بە سیستم

زیانەکانی شاردنەوەی ڕاستی

کاریگەری لەسەر کارمەندان:
کارمەندان متمانەی خۆیان بە سیستم لەدەست دەدەن.
- هەست بە نادادپەروەری زیاد دەبێت
- ترس لە قسەکردن بەهێز دەبێت
- دڵنیایی لەوە دەبێت کە "یاسا بۆ هەموان وەک یەک نییە"
- کارمەندانی باش وازیان لە کار دێنن

کاریگەری لەسەر دامەزراوە:
کولتوری خراپ دروست دەبێت کە لە درێژخایەندا زیان گەیاندە.
- ناوبانگی دامەزراوە زیان دەبینێت
- ئەرکەکان سەرکەوتوو نابن

ئەنجامگیری: سەرچاوە مرۆییەکان تەنها بۆ پڕکردنەوەی کاغەز نین، بەڵکو پارێزەری دادپەروەری و کولتوری باشی کارن.

یادت بێت: لە فەرهەنگی کوردەواریدا "پیاوێتی" بە ڕاستگۆیی و دادپەروەری پێناسە دەکرێت، نەک بە بێدەنگی بەرامبەر نادادپەروەری.