مەرج نییە بۆ هەموو پلان و کارێک بەڵێ بکەیت ..

ئێچئاڕی بەڕێز ئاگاداربە:
مەرج نییە بۆ هەموو پلان و کارێک بەڵێ بکەیت ..
چونکە هەر "بەڵێ"ێک تیمەکەت نزیکتر دەکاتەوە لە سووتان!
کارمەندەکان ماندوو دەبن کاتێک بۆ هەموو شتێک "بەڵێ" دەڵێیت!

کێشەکە چییە؟
هەر ڕۆژێک پڕۆژەو پلانێکی نوێ هەیە - بەڵام کات و کارمەندی کەمت بەدەستەوەیە ! ئەنجامەکە چییە؟ کارمەندەکان دەسووتێن و ماندوو دەبن.

ئەمە چی لێدەکەوێتەوە؟
زیانەکان بۆ کارمەندەکان:
- سترێس و خەمۆکی زۆر
- کوالیتی کارەکان خراپ دەبێت
- کارمەندە باشەکان کۆمپانیا جێدەهێڵن

زیانەکان بۆ کۆمپانیا:
- پڕۆژەکان شکست دەهێنن
- تێچووی زۆر بۆ کارە تەواو نەکراوەکان
- ناوبانگی کۆمپانیا خراپ دەبێت

چۆن بە شێوەیەکی باش "نا" بڵێین؟
بە ڕێزەوە:
با ئەوەی ئێستامان هەیە کۆتایی پێ بهێنین، پاشان نوێیەکە دەست پێ دەکەین
ژمارە پیشان بدە:
ئێستا ٥ پڕۆژەمان هەیە، تەنها ٣ کەسیشین
کاتی ڕاستەقینە بڵێ:
ئەم کارە بەلایەنی کەمەوە ٤ مانگی دەوێت، نەک ٤ هەفتە

ڕۆڵی سەرچاوە مرۆییەکان چییە؟
- پاراستنی کارمەندەکان لە کاری زۆر
- حەقیقەتی بارودۆخەکە بۆ بەڕێوەبەر دەربخە
- کار بە عاقڵانە دابەش بکە

نموونە:
هەڵە:
"باشە، هەوڵ دەدەین"
ڕاست:
"ئێستا ٥ پڕۆژەمان هەیە. کام یەکە دوا دەخەینەوە؟"

کاکە بەقوربان:
تۆ پارێزەری تیمەکەتی - بۆ هەموو شتێک مەڵێ "بەڵێ"!