About Us

دەربارەی ئێمە

دید و تێڕوانینی ئەکادیمیای چاوساغ

ئەکادیمیای چاوساغ، وەک پەیمانگەیەکی پسپۆڕ و پێشەنگ لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و سیستەمکردنی دامەزراوەکاندا، بە ئامانجی سەرەکیی گەشەپێدانی توانای پیشەیی و بنیادنانی سیستەمێکی کارگێڕیی کاریگەر لە کوردستاندا دامەزراوە. ئێمە باوەڕێکی قووڵمان هەیە کە کلیل و بنچینەی سەرکەوتنی هەر دامەزراوەیەک، لە ڕێکخستنی دروستی سەرچاوە مرۆییەکانی و داڕشتنی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی تۆکمەدایە.

ئەکادیمیای چاوساغ لەسەر بنەمای ئەزموونێکی دەوڵەمەند دامەزراوە، کە پێکهاتووە لە ٥ ساڵ کارکردنی ڕاستەوخۆ لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و ٥ ساڵیش وەک ڕاوێژکاری بزنسی . شانازییەکەشمان بەوەوەیە کە خاوەنی ١٦ بڕوانامەی دانپێدانراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتین لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، سەرچاوە مرۆییەکان (HR)، سەرکردایەتی (Leadership)، لەگەڵ بڕوانامەی جیهانیی ئایزۆی ٩٠٠١ تایبەت بە کوالیتیی بەڕێوەبردن.

ئەو خزمەتگوزارییە سەرەکییانەی لە ئەکادیمیای چاوساغ پێشکەشی دەکەین:

ئێمە ئەو بنەما و لەنگەرە پیشەییانە دابین دەکەین کە تاک و دامەزراوەکان پێویستیانە، لەوانە:

  • سیستەمسازی: داڕشتنی سیستەمێکی بەهێزی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان، کە بەتایبەتی بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆی هەر دامەزراوەیەک دیزاین کراوە.

  • ڕێکخستنی پەیکەری ئیداری: دروستکردنی چارتی ڕێکخراوەیی (Organizational Chart) و داڕشتنی وەسفی کار (Job Description) بۆ هەموو ئاستەکانی کارکردن.

  • پەرەپێدانی ستاف: پێشکەشکردنی خولی ڕاهێنان و ڕێنمایی تایبەتمەند بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و توانای کارمەندان.

  • پلانی پیشەیی : داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی ڕوون بۆ گەشەکردن و پێشکەوتنی پیشەیی کارمەندان و بەڕێوەبەران.

  • سیستەمی هەڵسەنگاندن: بنیادنانی میکانیزمێکی کاریگەر بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەدای کارمەندان و دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان.

  • کلتووری دامەزراوەیی: کارکردن بۆ پەرەپێدانی کلتوورێکی کاری پۆزەتیڤ و دینامیکی، کە هاندەری داهێنان و بەرهەمداریی زیاتر بێت.

ئێمە لە چاوساغ تەنها کۆرس و ڕاهێنان پێشکەش ناکەین، بەڵکو وەک ڕاوێژکار و هاوبەشێکی دڵسۆز لەگەڵ دامەزراوەکان کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە ڕاستەقینەکانیان. گرنگییەکی تایبەت بە کەیسی هەر دامەزراوەیەک دەدەین و لە هەموو قۆناغەکانی گەشەکردنیاندا پاڵپشتیان دەبین.

باوەڕمان وایە کە بنیادنانی توانای پیشەیی و دامەزراوەیی، کلیلی سەرکەوتنە لە بازاڕی کاری ئەمڕۆدا، و ئێمە لە لاتانین بۆ ئەوەی پێکەوە ئەو ئامانجە بەدی بهێنین.

لە ئەکادیمیای چاوساغ، سەرکەوتنی ئێوە، سەرکەوتنی ئێمەیە.

چاوساغ: چاوساغیتان دەکەین بەرەو لوتکەی سەرکەوتن.

 

پەیوەندیمان پێوە بکەن