چیرۆکی نەگێڕدراوەی ڕۆژێکی ئاسایی HR"

لە نێوان دوو بەرداشدا
چیرۆکی نەگێڕدراوەی ڕۆژێکی ئاسایی HR"

"ئێچئاڕ هیچ ناکات!" ...
چەند جار ئەم ڕستەیەت بیستووە؟

ڕەنگە بە گاڵتە بگوترێت، بەڵام لە پشت ئەم قسەیە تێنەگەیشتنێکی گەورە بۆ ڕۆڵی ئێمە هەیە. ئێمەی HR زۆرجار وەک حەبلی نێوان ئیدارە و کارمەندانین لە یارییەکی ڕاکێشانی حەبلدا:

ئیدارە ئەنجامی دەوێت.
کارمەندانیش تێگەیشتنیان دەوێت.

ئێمە لەم نێوەندەداین و پێویستە هاوسەنگی ڕابگرین.
ئەنجامەکەی چییە؟
ئەگەر جدی و ڕەق بیت، پێت دەڵێن "دڵڕەق."
ئەگەر نەرم و تێگەیشتوو بیت، دەڵێن "لاواز."
ئەگەر بێدەنگ بیت، دەڵێن "کار ناکات."
ئەگەر هەڵوێستت هەبێت، دەڵێن "خۆی هەڵدەقورتێنێت."
ئەگەر پاڵپشتی کارمەند بکەیت، پێت دەڵێن: "بیری ستراتیژیت نییە."
ئەگەر بڕیارەکانی ئیدارە جێبەجێ بکەیت، کارمەندان دەڵێن: "هەستمان پێ ناکەیت."

بەخێر بێن بۆ جیهانی سەرچاوە مرۆییەکان!!
ئەو شوێنەی بێدەنگی بە لاوازی لێکدەدرێتەوە و هەڵوێست وەرگرتنیش بە دەستوەردان.

لێرەدا، HR وەک "کیسەی بۆکسێن"ی بێدەنگی کۆمپانیا دەردەکەوێت، کە لە هەموو لایەکەوە بەرکەوتنی هەیە.
تەسەور بکە:
لە لایەکەوە ئیدارە فشاری ئەنجام و گەیشتن بە ئامانجی هەیە.
لە لایەکی ترەوە کارمەندان چاوەڕوانی تێگەیشتن و ژینگەیەکی لەبارن.

بەڵام لە پشتی ئەم فشارانەوە، جەوهەری کاری ئێمە دەردەکەوێت. کاری ئێمە تەنها دامەزراندن و مووچە و وازهێنان نییە.
بەڵکو:
گۆڕینی بیرکردنەوەی ستراتیژی بۆ کرداری مرۆیی؛ ئێمە پردی نێوان ئامانجە گەورەکانی کۆمپانیا و توانای تاکەکانین.
بنیاتنانەوەی کەلتوورەکان بەبێ شکاندنی ورەی تاکەکان؛ کارێکی ورد و هەستیار کە زۆرجار نابینرێت.

بوون بەو دەنگە هاوسەنگەیەی کە ڕاستییەکان دەڵێت؛ تەنانەت ئەگەر قورسیش بن و گوێگرتنیان ئاسان نەبێت.

بۆیە جارێکی تر، پێش ئەوەی حوکم لەسەر ڕۆڵی HR بدەیت، بیر لەم هاوکێشە ئاڵۆزە بکەرەوە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، ئێمە بێدەنگانە کار دەکەین، چونکە دەزانین دەبێت کەسێک هەبێت "ڕۆحی کۆمپانیاکە" بپارێزێت.

ڕێز و پێزانینم بۆ هەموو هاوپیشە ماندوونەناسەکانم کە ڕۆژانە ئەم ڕۆڵە دەگێڕن و بە بێدەنگی قورسایی کۆمپانیا هەڵدەگرن.


پرسیارە هەمیشەییەکەش هەر دەمێنێتەوە: بەڕاستی، HR سکاڵای خۆی بۆ لای کێ ببات؟